سەردەشت: دەستبەسەرکرانی کچێکی تازەلاوی ١٧ ساڵان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە 

هانا: رۆژی دووشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (١٥ی نوامبری ٢٠٢١)، کچێکی تازەلاوی تەمەن ١٧ ساڵان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. 

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "شەرارە ئیسماعیلی" تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەردەشت راگەیاندووە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەت لە سەردەشت لە ماڵی باوکی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازادیان کردووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular