ھانا: بە گوێرەی ئەو وێنانەی وێستگەی ئاسمانی چین بڵاوی کردووەتەوە، ئەم راستییە دەردەخا رێژەی ئاوی گۆلی ورمێ لە کەمترین ئاستی خۆیدایە.
ئەو گۆلە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو دا ئاوی پێویستی بۆ نەچووە و ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی ٢میلیارد متری چوارگۆشە ئاوی ئەم گۆلە کەم ببێتەوە.
وەزارەتی وزەی حکومەتی ئێران لە ساڵەکانی٢٠٢٠ و ٢٠٢١ زاینیدا ئەو بەنداوانەی بریار بوو برژێنە ناو گۆلی ورمێ گرتووەتەوە و ئیزن نادات ئاوی پێویست بڕژێتە ئەو گۆلە. ئەوەش جگە لەوەی دەبێتە ھۆی لە ناوچوونی ژینگەی گۆلی ورمێ، ھەروەها دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی لانیکەم ١٥میلیۆن کەس لە شارۆمەندانی ئەو ناوچەیە.
