هانا: بەپێی ئەو هەواڵانەی بۆ هانا هاتوون، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١ی خرمانان – (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١) هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی “تەتە” و “گناوە” لە ناوچەی پاوە، بەریان بە کۆڵبەران گرتووە و دوای ئەشکەنجە و ئازاری ئەم شارۆمەندانە دەستیان بەسەر باری ژمارەیەک لە کۆڵبەراندا گرتووە و ١٥ ئەسپ و ئێستریشیان کوشتووە.
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە هێزەکانی حکومەت چوونە چاییخانەکانی "گناوە" کە شوێنی حەسانەوە و پشووی کۆڵبەرانە و لەوێ دەسڕێژیان لە ئەسپەکانیان کردووە و لە ئاکامدا ١٥ ئەسپ و ئێستر کوژراون.
