مەترسی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی

هانا؛ بنەماڵەی حەیدەر قوربانی زیندانی سیاسی کورد باس لە مەترسی بە جێ هێنانی حوکمی سێدارەی  ناوبراو دەکەن.

 

بەپێی وتووێژەکانی وەکیلی حەیدەر قوربانی، مەحکەمەی گشتی سنە داواکاری دادگای باڵای پێداچوونەوەیان بۆ بینینەوەی پەروەندەی حەیدەر قوربانی ڕەد کرد و حوکمی سێدارەی ناوبراویان بۆ بەجێهێنان ناردووە بۆ ئیجرای ئەحکامی کامیاران.

حەسەن قوربانی برای حەیدەر قوربانی وتی: ئێمە بە پێی ماددەی ٤٧٧ لە دادگای باڵای پێداچوونەوە داوامان کرد کە حوکمی حەیدەر دوور لە یاسا و شەرع دراوە، دواتر پەروەندەی حەیدەر بۆ پێداچوونەوە بۆ مەحکەمەی گشتی سنە نێردرا. منیش ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی١٨ی گەلاوێژ چووم بۆ مەحکەمەی گشتی سنە و ئەوان وتیان ئێمە داواکاری ئێوەمان ڕەد کردووە و حوکمی حەیدەر قوربانی بۆ بەجێهێنان نێردراوەتە ئیجرای ئەحکامی کامیاران.
ئیجرای ئەحکامی کامیاران وتی: بە زوترین کات حوکمی سێدارەی ناوبراو بۆ بەجێهێنان دەنێردرێتە زیندانی سنە.

حەسەن قوربانی برای حەیدەر، حەمید قوربانی کوڕی حەیدەر و شەرارە سادقی هاوسەری حەیدەر قوربانی لە تەواوی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی داوای بەرگری کردن لەم حوکمەیان کرد.

RELATED ARTICLES

Most Popular