سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، رێکخراوی مافی مرۆڤی هانای ئاگادار کردەوە، رۆژی دووشەممە ٤ی گەلاویژی ١٤٠٠- (٢٦ی ژولای ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان لە دیواندەرە شارۆمەندێکیان دەستبەسەر کردووە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "فوئاد حەبیبی" خەڵکی دیواندەرە راگەیەندراوە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بە بێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ئەم شارۆمەندە کوردە لەبەردەستدا نییە.
دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی، بێسەروشوێن کردنی شارۆمەندان و نەدانی هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان بە بنەماڵەکانیان، بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە. شایانی باسە ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤی واژۆ کردووە بەڵام رۆژ نییە چەند جار لەلایەن ناوەند و دامودەزگا ئەمنی و قەزاییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و بەڕیوەبەرانی یاساوە پێشێل نەکرێ.
بەندی ٩- هیچ کەس نابێ سەرەڕۆیانە دەستبەسەر، زیندانی یا شاربەدەر بکرێ.
