گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق 

بەپێی ئەو هەواڵانەی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوون، رۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٢٤ی ژولای ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “عەتا سەعید ئەفشار” بە هۆی گوشاری کارەوە گیانی لەدەستداوە. 

ئەم کرێکارە لەدایکبووی ئاوایی "کانی سانان"ی ناوچەی مەریوانە و بە هۆی چوونە سەری زەخت و پاڵەوپەستۆی خوێن تووشی سەکتەی مێشک بووە و گیانی لەدەستداوە. 

بێکاری و هەژاری بارودۆخێکی خوڵقاندووە رۆژ بە دوای رۆژدا دیاردەی کرێکارانی کۆچەر روو لە زیاد بوونە و ەسەرەڕای نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار لە کوردستانی عێڕاق، ئەم کرێکارانە ناچارن بە هەقدەستێکی کەمەوە شان وەبەر کاری سەخت و تاقەت پڕووکێن بدەن. ئاکامی ئەم کارە سەخت و دژوارانە و هەروەها نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، دەبێتە هۆی خوڵقانی رووداوی دڵتەزێنی لەم چەشنە و سەرەڕای ئەمەش هیچ بیمەیەک ئەم کرێکارانە ناگرێتەوە و لە مافی هەموو بیمەیەک بێبەشن. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular