هانا: رۆژی پێنجشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢٢ی ژولای ٢٠٢١) کچە کوردێک کە بە مەبەستی کۆچ بۆ ئوروپا ویستوویە لە ئاوەکانی یونان بپەڕێتەوە، بە هۆی وەرگەڕان و قوم بوونی بەلەمەکەیان لە ئاوی دەریادا، کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و خنکاوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە، "منیرە حەیدەری" خەڵکی ئاوایی "زەردۆیی" لە ناوچەی پاوە و دانیشتووی کرماشان راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، بەلەمی هەڵگری ئەم شارۆمەندە کوردە لە ئاوەکانی نزیک دوڕگەی "کریت"دا وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا ناوبراو خنکاوە.
