پاوە: کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرین لە دارستانەکان 

بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاوبوونەوە، ئاگرێکی بەرین لە جەنگەڵەکانی “بۆزین” و “مەڕەخێڵ” لە ناوچەی پاوە کەوتووەتەوە. 
سەرەڕای ئەوەی ئاگرەکە زۆر بە گوڕ و گەورە بووە بەڵام ژینگەپارێزان و چالاکانی مەدەنی و خەڵکی دڵسۆزی ناوچەکە تا ڕادەیەک بە سەر ئاگرەکەدا زاڵ بوون و بەشێکیان کوژاندۆتەوە. 

 

هەوڵی بەردەوامی چالاکانی ژینگەپارێز بۆ بەرگرتن بە کەوتنەوەی ئاگر و سووتانی دارستانەکان و وێران بوونی ژینگە لە کاتێکدایە کە هەموو رۆژێ ئاگر لە جەنگەڵەکانی زاگڕۆس دەکەوێتەوە و بەرپرسانی حکومەتیش لەم بارەوە بێدەنگن و ئەگەریش لێرەولەوێ قسەیەک دەکەن بە شتێکی ئاسایی دەزانن.  

RELATED ARTICLES

Most Popular