هانا: رۆژی چوارشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢١ی ژولای ٢٠٢١)، موژگان کاوسی نووسەری کورد بە ویرووسی کۆڕۆنا گیرۆدە بووە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوون، ناوبراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێوینی تاران، بە ویرووسی کۆڕۆنا گیرۆدە بووە و دوای ٤ رۆژی لە ئاکامی ئەرێنی بوونی تاقیکردنەوە و گیرۆدە بوونی، پشوویەکی لە لایەن بەندیخانەوە بۆ ماوەی حەوتوویەک پێدراوە.
بەپێی یاسا و رێسا و وعورفی ئەخلاقی و ئینسانی کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکان پاراستنی گیان و تەندروستی بەندکراوان و بەتایبەت بەندکراوانی سیاسی و چالاکانی مەدەنی ئەرکی سەر شانی حکومەت و بەڕێوەبەرانی بەندیخانە و دەزگای داد و قەزاییە.
