لە سێدارە دانی ٣ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران 

هانا: رۆژی دووشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٠ (١٩ی ژولای ٢٠٢١)، سزای سێدارەی ٢ بەندکراوی کورد بەڕێوەچوو. 

ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە "بابەک ئەسڵانی" و "عوروج عەلی ئەسڵ ئێحسانی" راگەیەندراوە. 

بەپێی ئەو راپۆتانەی گەیشتوون، ئەم ٢ بەندکراوە، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای قەساسیان بە سەردا سەپابوو و لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ سزای سێدارەکەیان بەڕێوەچووە. 

هەروەها رۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ (١٨ی ژولای ٢٠٢١)، بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ئیسفەهان بە تۆمەتی فرۆشتنی ماددە سڕکەرەکان لە سێدارە دراوە. ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "جەواد کەریمیان" و خەڵکی کرماشان راگەیەندراوە. بەم جۆرە لە سەرەتای مانگی ژولای ٢٠٢١ـەوە تا ئەمڕۆ لانیکەم ٨ شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون. 

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە سزای سێدارەی تێدا بەڕێوەدەچێ. بەڵام بە هۆی نەبوونی راگەیاندنی ئازاد و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، ئامارێکی راستەقینە لەم بارەوە لەبەردەستدا نییە. بەڵام بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەت، ئێران دوای چین زۆرترین ئاماری سێدارەی لە جیهاندا هەیە. هەڵبەت ئێران لە چاو چین بە نیسبەتی دانیشتوانی وڵاتەکەیەوە ئاماری سێدارەکەی بەرزترە و زۆرترین سێدارەی لە جیهاندا تێدا بەڕێوەدەچێ. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular