رۆژی ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢١)، “ئارام فەتحی” شاعیر و چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان، دوای ئازاد بوونی بە شێوەی کاتی رایگەیاند: لەلاین مەئموورانی ئەمنییەتی ئێرانەوە ئەشکەنجە و ئازار دراوم و هەڕەشەی مەگم لێ کراوە.
ناوبراو لە درێژەدا نووسوێتی: هێزە ئەمنییەکان پێیان گوتوم، لە "ستار بەهەشتی" گرنگتر نیت. هەروەها کاتێک ئازادیان کردم، ئاسەواری ئەشکەنجە و شۆکەری برقی، زللـە و لێدانەکان بە لەشمەوە نەمان".
هەروەها "ئارام فەتحی" لە درێژەدا وتی: موبایلی خۆم و براکەم و لەپ تاپی خوشکم هێشتا لە لای ناوەندە ئەمنییەکانە و پێ نەدراوەتەوە". ناوبراو بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەن لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئارام فەتحی شاعیر و چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوانە و گەلێک جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کەتووەتە بەر ئەشکەنجە و ئازار، گرتن و هەڕەشەی مەرگ.
جێگای ئاماژەیە بەندەکانی ٣، ٥، ٩ و ١٩ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ (کە حکومەتی ئیسلامی ئێرانیش واژۆی کردووە) ئاوا دەڵی:
بەندی ٣- هەر مرۆڤێک مافی ژیان و ئازادی و ئەمنییەتی تایبەت بە خۆی هەیە.
بەندی ٥- هیچ کەس نابێ ئەشکەنجە بدرێ یان بکەوێتە بەر کردەوە و رەفتار و سزای زۆردارانە و دژی ئینسانی و سووکایەتی پێ بکرێ.
بەندی ٩- هیچ کەس نابێ سەرەڕۆیانە دەستبەسەر، زیندانی یا شاربەدەر بکرێ.
بەندی ١٩- هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی ئازادانەی بیروڕای خۆی هەیە و ئەم مافەش پێویستی بەمەیە هیچ کەس لەبەر ئەوەی بیروبۆچوونێکی هەیە نەترسێ و لە وەدیهێنان و وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و بیروبۆچووندا نیگەران نەبێ و ئازادانە و بێ ترس و بێ لەبەرچاوگرتنی تێبینییە سنووردارەکان دەستی بە هەموو ئامرازێکی گونجاو بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆی و بڵاوکردنەوەی رابگا.
