هانا: بەپێی ئەو هەواڵانەی هاتوون، رۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٢٤ی مەی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد خەڵکی رەوانسەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
هاوکارانی هانا ئاگاداریان کردین: کەسێک بە ناوی "ئەسەد میرگوڵ" دوای ئەوەیکە رۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردان مەرەخەسی وەردەگرێ و دەگەڕێتەوە ماڵەوە. دوای ئەوەی چەند تەلەفونی لەلایەن کەسانی نەناسراوڕا بۆ دەکرێ ناونێشانی لێ وەردەگرن و دواتر دەچن لەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیاری دەبەن.
"ئەسەد میرگوڵ" چەند ساڵ لەوەپێش بە تۆمەتی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ دەستبەسەر کرابوو و لە بەندیخانە خەریکی تێپەڕ کردنی سزاکەی بوو، کەچی رۆژی دووشەممە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە کوڕی ناوبراو بە ناوی "وەحید میرگوڵ" لە ماوەیەک لەوەپێشەوە بووەتە ئەندامی یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی ئێران.
