هانا: رۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٢٤ی مەی ٢٠٢١)، کرێکاری کوردی خەڵکی ئیلام دوای بەربوونەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستدا.
ئەم کرێکارە تەمەنی نزیکەی ٢٨ ساڵ بووە و بە هۆی ئەوەی لە نهۆمی دووهەمی بینایەکەوە کەوتووەتەخوار گیانی لەدەستداوە.
تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە.
پێڕانەگەیشتن و گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کاردا، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.
