موژگان کاوسی و سەکینە پەروانە مانیان لە خواردن گرت 

هانا: دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی”سەکینە پەروانە” و “موژگان کاوسی” لە بەندیخانەی ناوەندیی مەشهەد بۆ ناڕەزایەتی بە دەستڕانەگەیشتن بە ئیمکاناتی بێهداشتی و پزیشکی و رەفتاری نامرۆڤانەی بەرپرسانی زیندان مانیان لە خواردن گرت. 

لە رۆژی یەکشەممەوە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٠ "موژگان کاوسی" بەندکراوی سیاسی بۆ ناڕەزایەتی بە هەڵسوکەوتی بەرپرسیانی زیندان و  دەزگای داد و قەزایی دەرحەق بە بەندکراوان، مانی لە خواردن گرت و تا ئێستاش درێژەی هەیە. 
بەپێی ئەو هەواڵانەی لەلایەن کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاوبۆتەوە، "سەکینە پەروانە" بە هۆی دابەزینی زەخت و ئێش و ئازار لە کۆئەندامی هەزمی خۆراک رەوانەی بنکەی تەندروستی بەندیخانە کراوە و سەرەڕای پێشنیاری پزیشکانی ئەوێ بۆ ناردنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بە هۆی دژایەتی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە بەندی پێنج دا دەستبەسەر کراوە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، بەرپرسانی بەندیخانە وەڵامی داواکاریی "سەکینە پەروانە"یان نەداوەتەوە و بەم جۆرە پێشێل کردنی مافی ئەم بەندکراوە درێژەی هەیە. 
جێگای خۆیەتی ئاماژە بەمەش بکرێ ناڕەزایەتی ناوبراو لەبەر داوکارییەکانی خۆی وەک تاک نەبووە و بەڵکوو ناڕەزایەتی سەکینە پەروانە بە هەڵسوکەوتی نایاسایی بەرپرسانی بەندیخانە و دەزگای داد و قەزایی ئێرانە لە بەرامبەر چالاکان و بەندکراوانی سیاسی. 

شایانی باسە بەپێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و کۆنوانسیۆن و پەسندکراوە نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ و مافی بەندکراوانی سیاسی، دەستڕاگەیشتن بە بێهداشت و دەرمان و پزیشک و چارەسەری نەخۆشینی بەندکراوانی سیاسی دەکەوێتە ئەستۆی بەپرسانی داد و قەزایی و بەندیخانە لە ئیران. ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە واتە موژگان کاوسی و سەکینە پەروانە چ وەک شارۆمەند و چ وەک مرۆڤ و یا وەک تاک مافی خۆیانە کەڕامەتیان بپارێزرێ و داواکارییەکانیان جیبەجێ بکرێ. 

RELATED ARTICLES

Most Popular