سزای سەپاندنی ٤٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ بەندییەکی سیاسی 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١٢ی مەی ٢٠٢١)، سزای ٤٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ بە سەر “محەممەد مرادی” بەندکراوی سیاسیدا سەپا. 

ناوبراو بە تۆمەتی "محاڕبە" و ئەندامەتی "حدکا" ئەم سزایەی بەسەردا سەپاوە. 
"محەممەد مرادی" تەمەنی ٣٥ ساڵە و خێزاندارە و خەڵکی ئاوایی "قەبری حسێن" لە ناوچەی پیرانشارە. ناوبراو لە مانگی گوڵانی ١٣٩٧دا دوای هاوئاهەنگی بنەماڵەکەی لەگەڵ سپای پاسداران، گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی ئێران. بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیدا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.  

ئازادی دەربڕینی بیروباوەڕ یا ئەندامەتی و لایەنگری لە حزب و رێکخراوی سیاسی و مەدەنی لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە لە کۆمەڵگای ئازاد و دێموکڕاتدا و هەروەها جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ ئەم مافە بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا وەک مافێکی سروشتی و بێ ئەملاولا چاولێدەکا و لە بەندەکانی خۆیدا گونجاندوویەتی. شایانی باسە وڵاتی ئێرانیش یەکێک لەو وڵاتانەیە واژۆی کردووە و هەرچەندە لەم جاڕنامەیەدا رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئەرکی سەر شانی حکومەتی وڵاتەکانی دادەنێ رێز لە بەندەکانی ئەم جاڕنامەیە بگرن و بۆ ڕەچاو کردنی ئەم بەندانە بە بەرپرسیان دەزانێ، بەڵام حکومەتی ئێران بایەخی پێ نادا و هەموو رۆژێ و بەردەوام بە پانایی وڵاتی ئێران مافی شارۆمەندانی ئەم وڵاتە و خەڵکی کوردستان پێشێل دەکا. 
هەروەها مافی بەهرەمەند بوونی تۆمەت لێدراو و دەسبەسەرکراوان بۆ هەبوونی پارێزەر و وەکیل و هەروەها دەستڕاگەیشتن بە دادگایەکی بێ لایەن، ئازاد و دادپەروەر لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و هەر زیندانی و دەسبەسەرکراوێکە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular