بانە: بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت 

هانا: رۆژی شەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٢٢ی مەی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بوو. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئا . د" راگەیەندراوە. 
بەپێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون، ئەم کۆڵبەرە لە سنووری "بروێشکانی" ناوچەی بانە لەلایەن هێزەکانی سەرسنووری حکومەتی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بە توندی بریندار بووە. ناوبراو بۆ چارەسەری برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی "بانە' کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular