هانا: شارۆمەندێکی کورد لە کاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی نەورۆز لە سنە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "سەرۆک ئەبولقاسمی" خەڵکی سنە راگەیەندراوە.
ناوبراو لە شوێنێک بە ناوی "سەر نوێ" لە دەروبەری پادگانی لەشکری ٢٨ی کوردستان لە ئەنجامی هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەسبەسەر کراوە.
بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز یا بۆنە و جێژنە میژووییەکان و دەربڕین شادی لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤن و پێشێلکاردنیان بە مانای پێشێل کردنی ئەو مافە سەرەتاییانەیە کە لە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و زۆربەری گەڵاڵە و پسندکراوە مرۆییەکانی جیهان رێزی لێ دەگیرێ بەڵام لە ئێران لە لایەن حکومەتەوە ئەم پێشێلکارییە دەکرێ.