میلیتاریزە کردنی ئاوایی “نێ” لە ناوچەی مەریوان 

هانا: رۆژی یەکشەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ بەرامبەر بە ٢١ی مارسی ٢٠٢١، ئاوایی “نێ” لە ناوچەی مەریوان بۆ دوویەمین رۆژی بەردەوام لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە میلیتاریزە کرا و هەوڵ درا پێش بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی نەورۆز بگرن. 

بە پێی ئەو زانیاریانەی بۆمان هاتووە، هێزە چەکدارەکانی حکومەت رێگاکانی گوندی "نێ"یان بە چەکی قورس و نیوە قورس تەنیوە و برق و کارەبای گوندی ناوبراویشیان هەڵبڕیووە. 
هەموو ساڵێ خەڵکی گوندی نێ وەک باقی شوێنەکانی تری کوردستان بە گرتنی رێوڕەسمی شکۆدار بەرەوپیری نەورۆز و ساڵی نوێوە دەچن و لە شوێنەکانی دیکەی کوردستانەوە خەڵک بۆ بەشداری لەو رێوڕەسمە روو دەکەنە ئاوایی ناوبراو. 
بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز یا بۆنە و جێژنە میژووییەکان و دەربڕینی شادی لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤن و پێشێلکاردنیان بە مانای پێشێل کردنی ئەو مافە سەرەتاییانەیە کە لە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و زۆربەی گەڵاڵە و پسندکراوە مرۆییەکانی جیهان رێزی لێ دەگیرێ بەڵام لە ئێران لە لایەن حکومەتەوە ئەم پێشێلکارییە دەکرێ. 

  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular