هەواڵنێری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگاداری کردین لە رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی رەشەمەی ١٣٩٩ – (١٦ و ١٧ی مارسی ٢٠٢١) چوار شارۆمەندی کورد لە کرماشان لەلایەن مەئموورانی دەوڵەتییەوە تەقەیان لێ کراوە و گیانیان لە دەستداوە.
بە پێی هەر ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەو ٤ کەسە بریتین لە سیروان محەممەدی، ئەشکان عەزیزی، عەلی نادری و عەلیشا نادری وهەر چواریان خەڵکی کرماشانن.
هەواڵنێرمان لە درێژەدا دەڵێ، لە کاتی تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکدا مەئموورانی ئینتزامی تەقەیان کردووە و لە ئاکامدا ئەم ٤ شارۆمەندە کوردە گیانیان لە دەستداوە.
شایانی باسە دابینکردنی ئەمنییەت و ئاسایشی شارۆمەندان ئەرکی حکومەتە و لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە.