رۆژی ٢٤ی رەشەمەی ١٣٩٩ (١٤ی مارسی ٢٠٢١)، خانەنشینانی کوردستان لە شارەکانی کرماشان و سنە وێڕای کۆمەڵێک لە خانەنشینانی باقی شوێنەکانی تری ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ئەم خانەنشینانە بۆ دەربڕینی نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە ئاستی کەمی چوونە سەری هەقدەستەکانیان کۆبوونەوە.
چوونەسەری بڕی ٣٩ لە سەدی هەقدەستەکان بۆ کرێکاران و بەشێکی بەرین لە کاسبکاران کە لانیکەمی هەقدەستەکان لە کۆمەڵگای ئێران وەردەگرن، دەگەیەنێتە ٤ میلیۆن و ٢٠٠ تمەن هەزار لە مانگدا. ئەوە لە حاڵێکدایە کە رێکخراوەکانی سەربەخۆی کرێکاران لانیکەمی هەقدەستەکانیان ١٢ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن لە مانگدا راگەیاندووە.