ئازاد بوونی ٤ شارۆمەندی کورد بە دانانی بارمتە 

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ٤ شارۆمەندی کوردی خەڵکی شنۆ کە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، دوای تێپەڕ کردنی ٤٠ رۆژ دەسبەسەری لە گرتووخانەکان، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەن یا زیاتر، بە شێوەی کاتی ئازاد کراون. 

 

شەفیع شیخە، واحید شێخ محەممەدی، سەید لوقمان تاهیری و جوبڕەئیل شەعبانی ناسنامەی ئەم ٤ شارۆمەندە کوردەی شنۆیە کە پێشتر و لە کاتی رەشبگیرییەکانی ئەمساڵدا دەسبەسەر کرابوون. 
دەسبەسەر کردنی ئەم ٤ شارۆمەندە وەک زۆربەی دەسبەسەرکراوانی ئەم دواییە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە بێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی بەڕێوەچووە و لەگەڵ ئەوەشدا ماڵەکانیان پشکنیون و لە مافی بوونی وەکیلیش بێ بەشیان کردوون. ئەمەش پێشێل کردنی ئاشکرای مادەکانی ٩، ١٠ و ١١ی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤە کە وڵاتی ئێرانیش واژۆی کردووە و هەر بەم هۆیەش ناچارە بە ڕەچاو کردنیان. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular