رۆژی سێشەممە ١٩ی رەشەمەی ١٣٩٩ – ٩ی مارسی ٢٠٢١، کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لە دەستدا.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە "ئەبوبەکر ئاریانیژاد" ناسراو بە "بەکرە سوور" خەڵکی ناوچەی نەڵاس سەر بە "سەردەشت" راگەیاندراوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە و لە بازاڕی "کولییە" خەریکی کۆڵبەری بووە.
بە پێی راپۆرتێکی تر رۆژی ١٨ی ڕەشەمەی ٩٩ – ٨ی مارس، شارۆمەندێکی کورد لە سنووری نەوسوود سەر بە پاوە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئیران بە توندی بریندار بووە.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە "سالار شیعری" خەڵکی "وانیسەر" و دانیشتووی "تازاوا" لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی راگەیاندراوە.
هەروەها بە گوێرەی هەواڵێکی تر رۆژی هەینی ١٥ی رەشەمەی ٩٩ – ٥ی مارسی ٢٠٢١، شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە بە بێ دەنگدان و ئاگادار کردنەوە تەقەی لێ کراوە و لە ئاکامدا بریندار بووە. ناسنامەی ئەو کاسبکارە کوردە "قوباد نیکنام" خەڵکی ئاوایی "ماسیری کۆن" لە ناوچەی سەرشیوی سەقز راگەیاندراوە.
شایانی باسە ناوبراو هیچ جۆرە شتومەک و بارێکی لە ماشێنەکەیدا پێ نەبووە.