بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕۆژی شەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ (پەیمان حوسێنی) کرێکاری خەڵکی گوندی بڵبەران و دانیشتووی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان،بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی ساختمانێک لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق،گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان دوای ڕوودانی ئەم ڕووداوە،تەرمی ئەم کرێکارە ڕەوانەی ساردخانەی شاری سلێمانی کراوە و لەوێ ڕاگیراوە.
شایانی باسە،هەژاری و بێکاری لە ئێران،زۆربەی کرێکارانی ناچار بە کۆچکردن بۆ وڵاتانی دیکە و کارکردن لە پیشە قورس و کەمداهاتەکاندا کردووە. نەبوونی ئامێرو کەرەستەی سڵامەتی پێویست لە ژینگەی کاردا و نەبوونی بیمە ئەم کرێکارانە دەخاتە بەر دەستی ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بە کارەوە کە لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانیان.
