دەستبەسەرکرانی سیاوەش فەیزوڵڵاهی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی (سیاوەش فەیزوڵڵاهی)خەڵکی سیمینەی سەر بە شارستانی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان هێزە ئەمنییەکان بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکیی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون لەبەر دەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین