بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥، سزای لەسێدارەدانی ئیحسان نەورۆزی، بەندکراوی خەڵکی گوندی پالان عولیای سەر بە شارستانی داڵاهۆ، لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم بەندکراوە پێشتر لە ساڵی ١٣٩٦ بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.
شایانی باسە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دامەزراوە فەرمییەکان یان میدیا ناوخۆییەکانی حکوومەت ئاماژەیان بەم لەسێدارەدانە نەکردووە و زانیاریی زیاتر سەبارەت بە وردەکارییەکانی کەیسەکە، ڕەوتی پێڕاگەیشتنی دادوەری و دوایین چاوپێکەوتنی ئەم بەندکراوە لەگەڵ بنەماڵەکەی لەبەردەستدا نییە.
