بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەسووڵ یووسفیئازەر”، خەڵکی گوندی «بەفروان» سەر بە شاری مەهاباد، بۆ جێبەجێکردنی سزای پێنج مانگ بەندکردن، ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کراوە.
شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستانی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
