کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سەلاسی باوەجانی

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ٧ ی ڕەزبەری ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی “نایب کەرەمی”، تەمەن ٢٥ ساڵان و خەڵکی گوندی بانینار سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، دوای تەقەی هێزە سەربازییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارەدا گیانی خۆی لە دەست داوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی وەرگیراون، ئەم هاوڵاتییە خەریکی ئاژەڵداری بووە و لە کاتی شوانی لە نیزیک گوندی بانینار و لە ناوچە سنوورییەکاندا لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە کراوەتە ئامانج و بە برینی پێکرانی گوللە گیانی خۆی لە دەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان، پاش ئەو ڕووداوە هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەکان گەمارۆی گوندی بانیناریان داوە بە بەربڵاوی چوونەتە نێو ئەو گوندە و ناوچەکانی دەوروبەری.
شایانی باسە ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە بوونی هێزە سەربازی و ئەمنیەتییەکان لە ناوچە سنوورییەکان، بەردەوام کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ژیان و ئاسایشی دانیشتووانی خۆجێیی داناوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین