بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی یەکشەممە ٥ ی ڕەزبەری ١٤٠٥، زانیار مورادی تەمەن ٣٣ ساڵان، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی کێلەکەوو-ی سەر بە ناوچەی چلچەمەی دیواندەرە، بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد و پێنجسەد تمەنی بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی بیجاڕ ئازاد کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە زانیار مورادی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی مانگی خەرمانانی ١٤٠٥ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابووەوە؛ ناوبراو پاش ٨ ڕۆژ دەستبەسەر بوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.
