کیانوش چراغی لە ناڕەزایەتی بەرامبەر سزای پێنج ساڵ بەندکران، لە بەندیخانەی کرمان مانی لە خواردن گرت

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، کیانوش چراغی، شارۆمەندی تەمەن ٤٧ ساڵ، خەڵکی دێهلۆڕان و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە بەندیخانەی کرمان مانی لە خواردن گرتووە.

ئەم مانگرتنە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر سزای پێنج ساڵ بەندکردنی دەرچوو لە لایەن لقی هەشتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئیلام، دەستی پێکراوە. کیانوش چراغی لە ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەم سزایە و پڕۆسەی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی مانی لە خواردن گرتووە.

کیانوش چراغی لە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ەوە لە بەندیخانەیە و لەو ماوە لە چەند بەندیخانەی پارێزگای ئیلام لەوانەش، بەندیخانەی ناوەندی ئیلام و بەندیخانەی ماهپەرە دەرەشار، ڕاگیراوە. ئەو لە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لە بەندیخانەی ماهپەرە دەرەشار بۆ بەندیخانەی کرمان ڕاگوێزرا و لەو کاتەوە لەم بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

مانگرتن لە حواردن لە ئەگەری بەردەوامی، دەتوانێت دۆخی جەستەیی بەندکراو بخاتە بەردەم مەترسیەوە. بەرپرسانی بەندیخانە پێویستە وێڕای ڕێزگرتن لەم بڕیارە، بەردەوام چاوەدێری دۆخی تەندرووستی ئەو بکەن و بەبێ ڕێگری چاوەدێری پزیشکی و دەرمانی بۆ دابین بکەن.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری زیاتر لە سەر دۆخی جەستەیی کیانوش چراغی دوای مانگرتن لە خواردن و کاردانەوەی بەرپرسانی بەندیخانەی کرمان لە سەر داواکارییەکانی ئەو لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین