بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ خەرمانانی ١٤٠٥، مەهدی پاک میهر، هونەرمەند و گۆرابێژی کورد، خەڵکی بوژنۆرد، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ بەندکردنی تەعزیری بۆ بەندیخانەی بوژنۆرد ڕاگوێزراوە.
ئەم هونەرمەندە کوردە پێشتر لە جەریانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتێکدا کە برینداربوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و زیاتر لە دوو مانگ لە گرتووخانە بوو کە دواتر بە دانانی بارمتەی ٦ ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو.
ئەو لە دۆسیەی دیکەدا لە دادگای کەیفەری بوژنۆرد سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەندکردنی تەعزیری و ٧٤ قامچی بە سەردا سەپێندراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ناوبراو بەبێ دەستگەیشتنی کاریگەر بە پارێزەر دادگای کراوە و هێزە ئەمنییەکان لە کاتی ڕاگوێزانی بۆ بەندیخانە دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.
