کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری نەوسوود

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، کۆڵبەرێک بە ناو محەمەد سدیق، خەڵکی ئاوایی ئەنجیربوسی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری نەوسوود گیانی لە دەستداوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزەکانی جێگیر لەو ناوچەیە، بەبێ هۆشداری و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کۆمەڵێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گولله کە لە ئەنجامدا محەمەد سدیق بە هۆی بەرکەوتنی گولله گیانی لە دەستداوە.

هانا ڕوونی دەکاتەوە کە ئەم تەقە کردنە ڕاستەوخۆیانە لە کۆڵبەران لە ڕووی یاساییەوە نموونەی بەکارهێنانی خۆسەرانەی هێزی کوشندە و پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی ژیانە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین