بە پشتبەستن بە ڕاگەیندراوی فەرمی سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ئەبوبەکر هوشەنگی ئەندامی تەمەن ٣١ ساڵی ئەم حزبە، خەڵکی شاری مەریوان، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ پوشپەڕی ١٤٠٥، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی بەختکردووە.
ئەو لە هێرشەکانی بەرەبەیانی هەینی ٢٦ی پوشپەڕی ١٤٠٥، بۆ سەر بارەگای کۆمەڵە لە ناوچەی زڕگوێزەڵەی نزیک شاری سلێمانی، بە سەختی بریندار و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانە خەوێندرابوو. بە گیانبەختکردنی ئەو ژمارەی قوربانیانی ئەم هێرشانە بۆ ١٠ کەس بەرزبووەوە. لانیکەم یەک کەسیتریش بریندارە کە بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
لە یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکاندا، ناونیشانگەلێکی وەک «ئەندامی حیزب» یان «پێشمەرگە» بە تەنیا نابنە مۆڵەت بۆ بەئامانجگرتنی کەسەکان. ڕەوایەتیی هەر هێرشێک بەستراوەتەوە بە سەلماندنی پێگەی سەربازیی ئامانجەکە و ڕەچاوکردنی بنەماکانی جیاکاری، گونجان و گرتنەبەری ڕێکاری وریایی.
بەئامانجگرتنی ئەنقەستی ئەو کەسانەی کە لەژێر پاراستنی مەدەنی دان، یان ئەنجامدانی هێرشێک کە زیانە مرۆیییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو ناهاوسەنگ بێت، دەکرێت وەک پێشێلکردنی جیدیی یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکان و بەپێی بارودۆخەکە، وەک «تاوانی جەنگ» هەژمار بکرێت.
هانا داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ، بێلایەنانە و کاریگەر دەکات سەبارەت بە دۆخی قوربانییەکان، ماهییەتی ئامانجەکان، جۆری ئەو چەکانەی بەکار هاتوون و بەرپرسیارێتیی فەرماندەران و ئەنجامدەرانی ئەم هێرشانە.
