دێولان ؛ دوو چالاکی مەدەنی بانگهێشت و دەستبەسەر کران

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ رۆژی شەممە ٩ی سپتامبەری ٢٠٢٣ دوو مامۆستا و چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی ئازاد عەباسی و سیروس عەباسی پاش بانگهێشت و رۆیشتنیان بۆ دادسەرای شۆرشی دێولان دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ زیندانی قوروە 

فەریدە وەیسی هاوسەری سیروان عەباسی ، ئەندامی دەستەی بەرێوبەری پەیمانگای پەروەردەی رۆزنوبار کوردستان ، بە بڵاو کردنەوەی ستاتۆسێک لە ئینستاگرامەکەی خۆی ، رایگەیاندووە کە پاشەکشێ نەکردن لە بۆچوونی پێشووی کار و چالاکی هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم دوو چالاکە مەدەنیە بووە 
شایانی باسە سیرووس و ئازاد عەباسی ئەم دوو برا و چالاکی مەدەنیە لە رێکەوتی ٢٢ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ بە هۆی پشتیوانیکردن لە شۆرشی ژن ژیان ئازادی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و پاش تەواو بوونی پرۆسەی لێپرسینەوە گواستراونەتەوە بۆ زیندانی سنە و پاش ماوەیک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون 

ئەم دوو چالاکە مەدەنییە لە لایەن دادگای تاوانی دێولان بە تۆمەتی رێکلام لە دژی حکومەت بە دە مانگ زیندان ، شێواندنی نەزمی  گشتی بە ١٨ مانگ و پیلانگێری لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٤٨ مانگ زیندان سزا دراون   
  

 

RELATED ARTICLES

Most Popular