هانا: رۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (٢٢ی دیسەمبری ٢٠٢١)، مامۆستایەکی ئایینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە رێوڕەسمی پرسەی حەیدەر قوربانی دەستبەسەر کراوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "مەلا میرزا محەممەد رەحمانی" تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "لۆن سادات" لە ناوچەی کامێران راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە هۆی ناڕەزایەتی و مەحکوم کردنی سزای سێدارە و پێشکەش کردنی وتار لە رێوڕەسمی حەیدەر قوربانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە بێ بەڵگە و بڕیاری یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
