درێژەی دەستبەسەری و بێ‌ئاگایی لە دۆخی پژمان حاجی‌زادە دوای شازدە ڕۆژ دەستبەسەربوون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٦ ڕۆژ لە دەستبەسەری «پژمان حاجی‌زادە»، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «گامێش‌گۆلی» سەر بە میاندووئاو و دانیشتووی بوکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە دۆخ و چارەنووسی بەردەست نییە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەتیەکان ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی گولانی ١٤٠٥، بێ‌ بڕیاری دادوەری، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە.

پژمان حاجی‌زادە هاوسەردارە و خاوەنی دوو منداڵە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هانا، پژمان حاجی زادە دوای دەستبەسەربوون بۆ لێپرسینەوە گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەتیەکانی ورمێ. ئەم سەرچاوەیە هەوەها باس لەوە دەکات کە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەربوونەوە تا ئێستا تەنیا یەک پەیوەندیی تەلەفۆنیی کورتی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە.

جێگای ئاماژەیە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکار و تۆمەتی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین