شاخەوان خاوەری دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرایەوە

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە هانا گەیشتووە، شەوی دووشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥، شاخەوان خاوەری، کوڕی رەحیم، شارۆمەندی کوردی خەڵکی ئاوایی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شاخەوان خاوەری پێشتریش لە رێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، کە لەو کاتەدا تەمەنی ١٦ ساڵ بووە، هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان دەستبەسەر کرابوو.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و هەروەها دەزگا تایبەت بە پێڕاگەیشتنی دۆسیەکەی، ڕانەگەیندراوە. ئەو لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین