رێکخراوی مافی مرۆڤی مرۆڤ هانا ئاگادار بووە کە ئێوارەی یەکشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە جل و بەرگی مەدەنی لە ڕێگای گوندی قلیان بۆ سنە جێگیر بوون، بەسەر ئۆتۆمبێلێکی شەخسیدا تەقەیان کردووە و لە ئاکامدا هاوڵاتییەک بە ناوی «محەمەد سۆهرابزادە» خەڵکی گوندی «کەمیز» کوژراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هانا، محەمەد سۆهراب زادە لەگەڵ دایک و باوکی کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون بە دوو فیشەک تەقەیان لێ کراوە و دوای گەیشتنیان بە ناوەندی پزیشکی گیانی لەدەستداوە.
پێویستە ئاماژە. بکەین کە تەرمی ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ بە خاک سپێردراوە.
