هانا: بەپێی ڕاپۆرتی “تۆڕی بەڵگەنامەکانی مافی مرۆڤی بەلووچستان”، ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٩ی ئاوریلی ٢٠٢٦)، لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللەی کەسانی چەکدار لە نێو شاری زاهێدان، لانیکەم هێزێکی سەربازی بە ناوی “محەممەدڕەزا نیزامدووست” (پلە: ئۆستۆوار یەکەم) کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە سەربازییەکان لە کاتی دەورییە لێدان (گشتزنی) لە نێو شاری زاهێداندا بوون، کە لەلایەن کەسانی چەکدارەوە کراونەتە ئامانج. ئەم تەقەکردنە بووەتە هۆی کوژرانی هێزێکی سەربازی و برینداربوونی سێ کەسی دیکە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی ئەو سێ هێزە سەربازییەی کە بریندار بوون، لەبەردەستدا نییە.
