دەستبەسەر کرانی عەبدوڵڵا پەشابادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی عەبدوڵڵا پەشابادی، خەڵکی ئاوایی “پەشاوا”ی سەر بە شاری کامێران و دانیشتوویی شاری کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە کوردە، لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین