بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی (سەردار ڕامین)، خەڵکی گوندی قارنای سەر بە شارستانی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەبێ خستنەڕووی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراوە.
سەردار ڕامین پێشتریش لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا پێشینەی دەستبەسەرکردنی هەبووە.
جێگەی ئاماژەیە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو لایەنەی دەستبەسەری کردووە و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژ بەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
