دەستبەسەرکردنی زەهرا محەمەدوەلی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دەھلۆران

​بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی شەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی «زەهرا محەمەدوەلی» تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی شارستانی ئاودانان و دانیشتووی دەھلۆران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

​بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دەستبەسەرکردنی خانم محەمەدوەلی بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراوە.

​شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، لایەنی دەستبەسەرکار و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ئەم هاووڵاتییە کراون، لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین