بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، ئەفشین تەوەسولی، ٥١ ساڵ، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی مەهاباد، لە ماڵی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتیەیان بە لێدان و بێ ڕێزیەوە دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گواستووتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک دەربارەی دەزگای دەستبەسەرکەر، هۆکار و تۆمەتە دەستبەسەری و شوێنی راگرتنی ناوبراو بەردەست نییە. هەروەها دۆخی دەستگەیشتنی ئەفشین تەوەسولی بە پارێزەر و پەیوەندیکردن بە بنەماڵەو نادیارە؛ ئەمەش نیگەرانییەکان دەربارەی دۆخی تەندروستیی زیاتر دەکات
