بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە سەردانیکردنی ماڵی بنەماڵەیی پەری و ڕۆیا سامانی، دوو خوشکی نیشتەجێی مەهاباد، دەستیان بە گەڕانی ماڵەکەیان کردووە. هێزەکان تەلەفۆنە مۆبایل و لاپتۆپەکانیان زەوت کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
لەسەر بنەمای زانیارییە بەردەستەکان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاوکات بە پەری و ڕۆیا سامانییان ڕاگەیاندووە کە دەبێت ڕۆژی شەممە ٧ی خەرمانان خۆیان بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە مەهاباد بناسێنن.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد دەربارەی بنەمای یاسایی و قەزایی ئەم بانگکردنە، تۆمەتە ئەگەرییەکان کە خراونەتە پاڵ پەری و ڕۆیا سامانی و هۆکاری زەوتکردنی کەلوپەلە شەخسییەکانیان لەبەردەستدا نییە.
