دەستبەسەرداگرتنەوەی ئیسماعیل کەریمی و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی بۆکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، ئیسماعیل کەریمی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، دوای بانگێشتکردنی بۆ لەقی دوووەمی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە، دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی بۆکان گوازراوەتەوە.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، بانگهێشتکردنی ئیسماعیل کەریمی بە مەبەستی زیادکردنی بڕی بارمتەی دۆسیەکەی بووە، بەڵام دوای سەردانیکردنی دادسەرا، بڕیاری دەستبەسەرکردنی کاتیی بۆ دەرکراوە و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.
ئەو تۆمەتانەی لە دۆسیە نوێیەکەیدا ئاراستەی کراون، (ئەندامێتی لە گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان) ڕاگەیەندراوە.

ئیسماعیل کەریمی پێشتریش لە ٢٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٤ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە بۆکان دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوای نزیکەی دوو مانگ ڕاگرتنی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاریی زیاتر لەسەر ڕەوتی پێڕاگەییشتنی دۆسیە نوێیەکەی لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین