بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥، “یووسف ئەمینی”، تەمەن ٥٠ ساڵ، مامۆستای خانەنشینکراو و خەڵکی گەڕەکی عەلیئاوای بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەپێی زانیارییە بەدەستگەیشتووەکان، هێزە ئەمنییەکان دەوروبەری کاتژمێر ١١ی شەو بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە، بەبێ پیشاندانی حوکمی دادگا هەناردەی دەستبەسەرکردنیان کردووە.
دەوترێت کە بەڕێز ئەمینی پێشتریش پێشینەی دەستبەسەرکرانی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە هەبووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش لەم بوارەدا چاوڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
