بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، خالق حەقیقەت خواە، شارۆمەندی خەڵکی “سیاوان”ی سەر بە ناوچەی “دەشتەبێڵ”ی شنۆ، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی یان بڕیاری دادوەر و بە بەکارهێنانی توندوتیژی، ئەو شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ خالق حەقیقەت خواە ڕانەگەیندراوە. هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەو تا ئێستا لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
