ئەمیر سوبحانی، هونەرمەندی خەڵکی جوانڕۆ؛ دەستبەسەر کرا

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی
بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (١٨ی مەی ٢٠٢٦)، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی
بنەماڵەیی « ئەمیر سوبحانی » لە شاری جوانڕۆ و بەبێ نواندنی هیچ جۆرە حوکمێکی
دادوەری، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
ئەم هونەرمەندە دوای دەستبەسەرکران، بە دەرچوونی فەرمانی دەستبەسەرکردنی کاتیی ١٠
ڕۆژە، بۆ زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵ‌ئاوا) گواستراوەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی ئەمیر سوبحانی پێشتریش ئەزموونی بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکرانی
لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەبووە، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم
هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی نوێی و ئەو
تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین