بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٥، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی یاسر حوسێنی و موحسێن ئەسەدی، خەڵکی شاری کامێران، دوای دوو ڕۆژ ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی ٢٥ی خەرمانان ساڵڕۆژی ژینا ئەمینی، بە وەرگرتنی بەڵێننامە لە گرتووخانە ئازاد کراون.
هانا پێشتر ڕایگەیاندووە کە ئەم دوو شارۆمەندە ئێوارەی پێنجشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بە هەڵکوتانە سەر شوێنی کارەکەیان دەستبەسەر کرابوون.
بە ئازادکردنی ئەم دوو شارۆمەندە، نیگەرانییەکان دەربارەی هەڵسوکەوتی ئەمنییەتی لەگەڵ شارۆمەندان و چالاکان لە دوای مانگرتنەکانی چوارەمین ساڵڕۆژی ژینا ئەمینی، بەردەوامی هەیە. لەمبارەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵێک ڕاپۆرت لە سەر بانگ کردن و دەستبەسەر کردنی شارۆمەندان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.
