ئازادی کاتی کاروان سوری، منداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، بە دانانی بارمتەی چوار ملیارد تمەنی

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، کاروان سوری، منداڵی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی ئاوایی “شیناوێ”ی سەر بە میاندواو، دوای چوار ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی چوارملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ئەو ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٥، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیان و پشکنینی ئەو ماڵە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی میاندواو ڕاگوێزراوە.

کاروان سوری بە پێی یاساکانی نێودەوڵەتی منداڵان، بە هۆی ئەوەی تەمەن لە خۆار ١٨ ساڵە بە منداڵ دادەنرێت و لە سەرجەم قۆناغەکانی دەستبەسەر کردن و پڕۆسەی دادوەریدا پێویستە لە پشتیوانی و گەرەنتییە تایبەتەکانی پەیوەست بە منداڵان بەهرەمەند بێت.

باوکی ئەو، عەبدوڵڵا سوری، پێشتر لە مانگی سەرماوەزی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر سزای بەندکردنی بە سەردا سەپێندرابوو.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیاری ڕوون لە سەر پڕۆسەی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتەپاڵ کاروان سوری لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین