بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخرای مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٥، نازەنین حوسێن پور، تەمەن ٣٤ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “شیناوێ”ی سەر بە شاری پیرانشار، دوای ٣٥ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بەرمتەی دوو ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی، تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کراوە.
شایانی باسە، نازەنین حوسێن پور ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥، دوای بانگ کردنی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کرابوو.
